ئادار 17, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی هەدەپە ڕوولە وەزیری دادی تورکیا: وەک وەزیری داد بەرپرسایەتییەکانتان جێبەجێ بکەن

سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە وتاردانێک دا ڕوو لە وەزیری دادی تورکیا وتی : چیرۆکمان بۆ مەڵێن ، بەرپرسایەتییەکانتان وەک وەزیری دادی وڵات، جێبەجێ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی دیوار، سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی  هەدەپە لە وتاردانێک دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی ئەم دواییەی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا بە دژی ئەم پارتە،

وتی: ئێمە لەبەرامبەر کەسێک کە بە بیست ملوێن کوردی ئەم وڵاتە دەڵێت ون بن و لەوڵات بچنە دەر، لێرەین.

ئێمە بۆ هیچ کوێ ناچین و لە سی و یەکی مارس دەچینە بەردەم  سندووقەکانی دەنگدان.

دوای ئەوە  ئیتر نۆرەی ئێوەیە کە دەست لە حکومەت بەردەن.

ئێستاش لەبەر ترس لە  لەدەست دانی پاوەجێیی سیاسی ، پەلامار دەکەنە سەر هەدەپە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەم بیرە بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکەین، وتی : ئەم بیرە لە هیچ کوێی جیهان قەبووڵ ناکرێت.

ڕەگەزپەرەستی تاوانێکە بە دژی مرۆڤایەتی.

ئەم بیرۆکە ڕەگەزپەرەستییە کە  مرۆڤەکان  پێکەوە بەشەڕ دەدات، ئیدانە دەکەین  .

ئێمە لە جوگرافیا دا بەرەوڕووی کوشت وبڕی بێ وێنەین.

ئێمە دەڵێن ئیتر بەسە .  بە پاوەجێیی سیاسی  کە لە کوشت وبڕ، ڕەگەز پەرەستی و ڕق سوود دەبەن، دەڵێین ئیتر بەسە.