وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئەستەمووڵی تورکیا
ئادار 21, 2019 18:44 Asia/Tehran
"محەممەد جەواد زەریف" بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەم گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەستەمووڵی تورکیا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، دانیشتنی نائاسایی یەک ڕۆژەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، بەتەوەری پەلاماری ترۆریستیی ئەم دواییە لە نیوزیلەند، سبەی هەینی لە ئەستەمووڵی تورکیا بەڕێوە دەچێ و محەممەد جەوادی زەریف لەو دانیشتنەدا وتار دەدا.
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، دووهەم ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پاش ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئەندامەتی وڵاتانێک لە چوار کیشوەری ئاسیا، ئەفریقا، ئوروپاو ئەمریکا بەمەبەستی پاراستن و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام لە ساڵی١٩٦٩ دامەزرا.