نیسان 20, 2019 19:36 Asia/Tehran
  • چوونەسەری هەژماری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە تێکەڵچوونی ئەم دواییە لەگەڵ پە.ک.کە

ژماری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە،کە گەیشتە چوار کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تورکیایی ملیەت ، وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، تیکەلچوونەکانی دوێنێ سەربازانی تورکیا لەگەڵ ئەندامانی پە.کە.کە لە باکووری عێراق چوارسەربازی تورک کوژران وشەش سەربازی تریش بریندار بوون. وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا پیشتر ژماری سەربازە کوژراوەکانی ئەم وڵاتەی لە پەلاماری ئەم دواییەی پە.کە.کەی دووکەس ڕاگەیاندبوو. تێکەڵچونی نێوان سوپای تورکیا وپارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە،کە،کە هەرساڵ لەگەڵ دەسپێکرانی وەرزی بەهار پەرە دەستێنێت. پە.کە.کە  و دولەتی تورکیا فرەتر لە سیی ساڵە کە بەشێوەی چەکدارانە لە دژی یەکتر  شەڕ دەکەن. ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی پرسی کوردەکان لە تورکیا لە دێسەمبەری ٢٠١٢ دەسپێکرا ودوابەدوای تەقینەوەی ژوییەی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیرا . دوای ئەوە ئەرتەش وپە.کە، کە پەلامار بۆ سەر بنکەو بارەگای یەکتریان دەسپێکردەوە.

سەرپەیڤ