نیسان 20, 2019 20:44 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی تورکیا لە جمووجوڵی یونان لە دەریای ئیژە ومەدیترانە

وەزیری بەرەڤانی ونیشتمانی تورکیا وتی: کردەوەی یونان لە کەڵک وەرگرتنی سەربازی لە دورگەگەلێک بە دۆخی ناسەربازی ، بنپێکردنی ئاشکرای ماف وپەیمان نامەکانی نێودەوڵەتیە/.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی " خلوسی ئاکار " ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئەم میدیایە لە لێکدانەوەی گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە دەریای ئیژە ومەدیتەرانە پیداگری کرد، تورکیا لە یونان چاوەڕوانی هەیە لە چوارچیوەی پیوەندی باش ، دوستانە وکاریگەر بە بنپێکردنی ڕێککەوتنەکان وجمووجوڵی سەربازی لە دەریای مەدیترانە وئیژە کۆتایی بدات. وەزیری بەرەڤانی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تورکیا لە ماف وبەرژەوەندی ڕەواومەشروعی خۆی بە پێی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی بە بڕانە بەرەڤانی دەکات وتی: وڵاتەکەی لاینگری هەبوونی پێوەندی باشی دراوسێیەتیە وچاوەڕوانی هەیە هەموو دراوسێکانی ئەم وڵاتە هەربەم شێوەیە هەڵس وکەوت بکەن . ئاکار هەروەها لەمەڕ کڕینی سیستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ لە ڕووسیایش وتی، هەربەوجۆرە کە یونان وبڕیک لە وڵاتانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ناتۆ سستمی پەدافەندی بەرەڤانی ئاسمای ئیس ٣٠٠یان هەیە ، تورکیایش بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشە ئاسمانی وموشەکیەکان تەگبیری خۆی جێ بەجێ دەکات.