نیسان 25, 2019 14:20 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئەردوغان لە ڕۆژئاوا

سەرۆک کۆماری تورکیا: ئەمڕۆکە ھۆکاری بەشی ھەرەزۆری گرفتەکانی جیھان ئەو وڵاتانەن کە دەمامکی مرۆڤ دۆستی و ئازادی بەکار دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە وتاردانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی فەرانسا لە بارەی بە فەرمی ناسینی بەرەکوژ کردنی ئەرمەنییەکان وتی: ئەوانەی وا بە تەمان بە زەق کردنەوەی باسی ئەرمەنستان و ھەروەھا پرسی خەباتی دژی تیرۆریزم وانەی مافی مرۆڤ و دیموکراسی فێری تورکیا بکەن، لە ڕابردوودا دەستیان بە خوێنی بێ تاوانەکان سوور بووە.

ئەردوغان وتیشی: لە ئێستادا بەرپرسی گەلێک لە گرفت و تەنگژەکان لە سەرتاسەری جیھان ئەو وڵاتانەن کە کە دەمامکی مرۆڤ دۆستی و ئازادی بەکار دێنن.

ناوبراو پێی داگرت: ھۆکارانی قەڵاچۆی ٨٠٠ ھەزارکەس لە ڕواندا ئەمڕۆکە ھەوڵی ئەوە دەدەن کە وانەی مافی مرۆڤ فێری دەوڵەتی ئانکارا بکەن و ئەمەش لە خاڵێکدایە کە بۆخۆیان کەمترین زانیارییان لە بارەی پرسی مافی مرۆڤەوە نییە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە ھەنگاوەکەی فەرانسا لەمەڕ پەسەند کردنی بەرەکوژیی ئەرمەنییەکان لە ساڵی ١٩١٥ وەکوو جینۆساید ھەروەھا داوای لە ئەرمەنستانیش کرد کە بۆ ڕوون بوونەوەی بیروڕای گشتی ئەرشیڤی ئاڵ و گۆڕەکانی ساڵی ١٩١٥ بڵاو کاتەوە.