نیسان 26, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ھاوکاریی نێوان ئێران و تورکیاو پاکستان لە ئانکارا

کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیاو پاکستان بە ئامادە بوونی زانکۆییەکان، توێژەران و کارناسانی ئەم سێ وڵاتە لە ئانکارا بەرپا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەرپرسانی بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە جەختیان کردووە لە سەر بارستایی ھەرەباڵای تورکیاو ئێران و پاکستان  بۆ پێکھێنانی تەوەرەیەکی بەھێز لە ناوچەکەدا لە ھەمبەر گرفتەکانی ھاوپەیوەند بە ئاسایشت و گەشەی پاوەجێ.

بەشدارانی دانیشتنەکە وێڕای پێشکەش کردنی وتارگەلێک، ھەروەھا لە بواری ھاوکاریی سێ قۆڵی لەنێوان ئەم وڵاتانەو ئەو ھەلانەی بۆیان ڕەخساوە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و تورکیاو پاکستان، بابەتگەلی ئابووری ، ئاسایشتی لە ئاستی جیھانی و ناوچەیی، دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان و ھەروەھا بەرز کردنەوەی ئاستی سەرمایە نانەوەو پەیوەندیی بازرگانیش لێک درایەوە.

سەرپەیڤ