ته‌مووز 14, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • وردیاتی بایکۆتە شیمانەییەکانیی ئەمریکا دژی تورکیا

ماڵپەڕی دەنگ وباسی ئەمریکایی"بلومبێرگ" ڕۆژی شەممە وردیاتێکی لە بایکۆتەکانی شیمانەیی ئەمریکا لە دژی تورکیا بە هۆی کڕینی سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی ڕووسی"ئێس٠٤٠٠" لەقاو داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ،ڤاشنگتۆن تەنیا ڕازی بە نەهێشتنەوەی تورکیا لەبەرنامەی چێکردنەوەی فڕۆکەجەنگییەکانی"ئێف-٣٥" نابێت و ڕەنگە،بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا،١٢ جۆر بایکۆت داسەپێنێتە سەر تورکیا .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،بایکۆتەکانی ئەمریکا بریتین لە قەدەخەکردنیی سات و سەودای کڕین و فڕۆشتنی ملک وسامانەکان،بەرتەسکییەکان لە سەرمایە نانەوەی تورکیا لە بەڵگە بەبایخەکان،بەرتەسکی بۆ بەشگە تورکیاییەکان کە بایکۆت دەکرێن،خۆببوێری بکات.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە ڕەنگە، بەشگەگەلێکی زۆر کەلە کەرتی پیشەسازی بەرگری تورکیا چالاکی دەکەنیش بایکۆت بکردرێن. یەکەمین باروبنەی سیستێمی بەرەڤانی مووشەلی ئێس-٤٠٠ـی ڕووسیا ڕۆژی هەینی گەییشتۆتە تورکیا. گەییشتنی سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی ئێس-٤٠٠ بە تورکیا لە آحلێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا بەرلەمە وشداری دابوو دەستبەجێی دوای گەییشتنی یەکەمین باروبنە لەم سیستێمە ڕووسییە بۆ خاکی تورکیا، بایکۆتگەلێکی تووند لە دژی ئانکارا بەڕێوە دەبات. بەم حالەیش کاربەدەستانی تورکیا جەختییان کردبوو لە سەر کڕینی ئەم سیتێمەی بەرەڤانییە لە ڕووسیاوە. ڤاشنگتۆن بانگەشە دەکات، سەقامگیربوونەوەی سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی ئێس-٤٠٠ لە خاکی تورکیا خالە لاوازەکانی فڕۆکەی جەنگی نەهێنکاری ئێف-٣٥ـی ئەمریکا ئاشکرا دەکاتەوە.گرێبەستی فرۆشتنی ئێس٠ ٤٠٠ بە تورکیا لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ئیمزا کراوە. سیستێمی زەوی بۆ ئاسمانی ئێس-٤٠٠ ، بەتوانایی هاویشتنی هاوکاتی ٧٢ مووشەک و لەناوبردنیی ئامانجەکانی تاکتیکی و بالێستیکی لە پینج تا ٦٠ کیلومەتر مەودا و دو تا ٢٧ کیلومەتر بەرزایی لە وینەی پێشکەوتووترین سیستێمەکانی بەرەڤانی لە جیهان دا دێتە ئەژمار.