باڵوێزی ئێران لە تورکیا: وڵاتان نابێ هەرلەخۆڕا گەمارۆکانی ئەمریکا جێبەجێبکەن
باڵوێزی ئێران لە ئانکارا بە ڕێزگرتن لە هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران گوتی: بەشی نادەوڵەتی نابێ هەروا لە خۆڕا بایکۆتەکانی یەکلایانەی زلهێزەکانی جیهان جێبەجێکات.
"موحەممەد فەرازمەند"باڵوێزی ئێران لە تورکیا لە وتوویژ لەگەڵ ئیسپۆتینیک کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە نایاسایی و زاڵمانە زانی و گوتی: ئەم بایکۆتانە کارتێکەری سەڵبی ڕاستەوخۆی لە سەر پێوەندییەکانی بازەرگانی ئێران وتورکیا بە تایبەت دابینی نیازەکانی وزەی ئەم وڵاتە دا بووە.
فەرازمەند،بەڕاشکاوی گوتی: کاریگەری بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا تەنیا دەستەویەخەی خەڵکی ئێران نابێ و هەموو وڵاتانی سەربەخۆ و وڵاتانێک کە خوازیاری پێوەندیی ئاسایی بازەرگانین لەگەڵ ئێران دەگرێتەوە.
باڵوێزی تاران لە ئانکارا بە باسکردنی ئەمەی ٤٤ لە سەدی پێداویستییەکانی نەوتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئێرانەوە دابین کراوە،گوتیشی: ئانکارا بۆ پوو وچەڵکردنەوەی بایکۆتەکانی نایاسایی لە دەڤەری وزە لەگەڵ ئێران خەریکی پێوشۆینگرتنی کردەوەکانی پێویستە. باڵوێزی ئێران لە تورکیا بە "مێژوویی "زانینی پێوەندییەکانی دوو وڵات گوتیشی : ئێران پیوەندی سیاسی،ئابووری،کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی نزیکی هەیە لەگەڵ تورکیا و ئەم پێوەندییە نەک تەنیا لە ئاستی فەرمی پاوەجێی بووە بەڵکوو لەئاستی بیرو ڕای گشتی وکۆمەڵایەتی لە نێوان دوو وڵاتیش پێوەندییەکی بتەوە و هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای پێوەندییەکانی دوو لایانە لەئارادانییە.