ته‌مووز 23, 2019 15:21 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی نێوان کاربەدەستانی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە دیواری جیاکەرەوە

"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ "جەیمز جێفری" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دیداری کرد و سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکان لە سووریا و دانانی دیواری جیاکەرەوە لە سنووری ئەم وڵاتە بیر و ڕایانن گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ڕۆژی شەممەیش "مەولوود چاوش ئۆغلوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێگای تەلەفوونەوە لەگەڵ "مایک پۆمپێئۆ" هاوتای ئەمریکایی خۆی سەبارەت بە دانانی ناوچەی جیاکەرەوە لە سووریا وتووێژی کردبوو.

دەوڵەتی تورکیا بۆ دانانی ناوچەیەکی ئەمن لە نزیکی سنوورەکانی ئەم وڵاتە و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دانوستانێکی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا دەست پێ کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە "بەسینە شەعبان" ڕاوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا  ئەمدواییەی بڕیاری تورکیا و ئەمریکا بۆ دیاری کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریای ئیدانە کرد و هاتنی هێزی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا بۆ سووریا و بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆن لەم وڵاتە بە بیانووی داکۆکی لە پەنابەرانی سووریایی داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

سەرپەیڤ