ئاب 11, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • وەزارەتی نێو خۆی تورکیا شارەڤانانیی هەڵبژاردەی خەڵکی چالدران و ئێدرمیت یان لەسەر کار لابرد

وەزارەتی نێو خۆی تورکیا لە حوکم گەلێکی جیا جیا،فاروق دەمیر هاوسەرۆکی شارەڤانی چالدران و مەدەنی ئەوزەر،هاوسەرۆکی شارەوانی ئێدرمیت لە پارێزگای وان لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هە.دە.پە)ـیان لە سەر کار لابردووە.

بە گوێرەی کوردپرێس بەگێرانەوە لە ڕۆژنامەی ئۆرنسل، لەئاکامی سەرکەوتنی بەربژارەکانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هە.دە.پە) لەهەڵبژاردنەکانیی شارەوانییەکان لە ٣١ـی مارچی ٢٠١٩ لە مەڵبەندەکانی هەڵبژاردنەکانیی چاڵدران وئێدرمیت لە پارێزگای کوردنشینی وانی لە تورکیا، وەزارەتی نێو خۆی تورکیا لە حوکم گەلێکی جیاجیا دا، فاروق دەمیر هاوسەرۆکی شارەڤانی چالدران و مەدەنی ئەوزەر،هاوسەرۆکی شارەوانی ئێدرمیت لە پارێزگای وان یان لە سەر کارلابردووە.

بەرلەمەیش وەزارەتی نێو خۆی تورکیا حوکمی هاوسەرۆکی شارەڤانی لەیلا ئاتساک، شارەوانی هەڵبژێردراوی شاری چاڵدرانی بە هۆی دەرکردنی لە سەردەمی بارودۆخی نائاسایی لە وڵات باتلکردووە و شەفیق  ئەنساری لە پارتی داد وگەشەـی وەکوو شارەڤانی ئەم شارە دیاریکردووە.

ئەم کردەوەی وەزارەتی نێو خۆی تورکیا لە حاڵیکدا بەڕێوە دەچێت کە ئۆستانداری وان لە ٣ ئاگۆستی ٢٠١٩ بە ناردنیی نامەیەک بۆ وەزارەتی نێو خۆی تورکیا خوازیاری وەلاداندرانیی هاوسەرۆکانیی ئەم دوو شارەڤانییە بووە.لەئاکامیی لێکدانەوەکان وا بەڕێوە چووە وەزارەتی نێو خۆی تورکیا بەباسکردنی ئەمەی کە دەمیر و ئۆزێر خاوەنی دۆسییەکانیی ئاوەلای دادەڤانین لە دەزگای دادی تورکیا داحوکمی وەلاداندرانیی ئەم دووشارەڤانە هەڵبژاردەیەی خەڵکییان دەرکردووە.

شایانی باسە، بەربژارەکانی هە.دە.پە لە هەڵبژاردنەکانیی شارەڤانییەکانی تورکیا لە چالدران بە لە سەدا٥٠ ـی دەنگەکان ولە ئێدرمیت بە دەستخستنی لە سەدا ٥٣ـی دەنگەکان سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بوو بەڵام  ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەر لە سەرەتاوە بە بیانووی جۆر بە جۆرەوە خۆیان بواردووە لە دانی حوکمی فەرمی شارەڤانی بەم بەربژارانە.