ئاب 11, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی تورکیا لە سەر هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە لە سەر درێژەی هەڵکەندنەکانیی ئەم وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ئاناتۆڵی،"فوئاد ئۆکتای" رۆژی یەکشەممە گوتی: ئانکارا هەم لە بواری درێژەی چالاکییەکانی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست و هەم لەمەر بەرەڤانی لە مافەکانی بەشی تورک نشینی قێبرێس و دابەش کردنەوەی دادگەرانەی سەرچاوەکانی لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری سیاسی، بە بڕە.

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها هیوا داری دەربڕیوە: مەسەلەکانی نێوان ئانکارا و ئاتین بە دوور لە ئالۆزیی بەدیهێنان و لە چوارچێوەی سیاسی دا چارەسەربکرێت.

لەساڵانی ئەمدواییە مەسەلەی دۆزینەوەی نەوت و گاز لە لێوارەکانی قێبرێس بۆ تورکیا گرنگایەتی زۆری بووە بەلەونێک کە کردەوەکانی تورکیا لەبارەی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست، دەبێتە هۆی تەشک گرتنی ناکۆکییەکانی تووندی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا دا.

سەرپەیڤ