ئاب 12, 2019 11:02 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا : رۆژهەڵاتی فورات پاکتاو دەکرێ ، ئەنجامی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا هەرچی بێت

مەولوود چاوش ئوغڵوو راگەیاند ، وڵاتەکەی لێبڕاوە هێزەکانی کوردی سوریا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات دەربکات و ئەم بڕیارە پێوەندیەکی بە ئەنجامی دانوستان و رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکاوە نیە .

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەێنێت "هێرش دەکەینە سەر رۆژهەڵاتى فورات و رێگەنادەن ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستییان پێ بکات".

دوێنێ یەک‌شەممە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەیەدا دەربارەی هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند "هەرچۆنێک بێت و بە هەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات کۆنترۆڵ دەکەن، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستەکانمان رووی نەداوە".

مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا "رێگەنادەن ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستییان پێ بکات . ئەمریکا بەشدارنابێت لە نەخشەڕێگاى دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداردەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا و دروستکردنى ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش لەوبارەیەوە.