ئاب 12, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • پیداگری تورکیا لە سەر ورەی ئانکارا بۆپاکتاو کرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە بوونی کوردەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا جارێکی تر لە سەر ورە وئیرادەی ئانکارا لەمەڕ پاکتاو کرانی ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات لە باکووری سووریا لە بوونی کوردەکان پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین ، مەوولوود چاووش ئوغلۆ وتی : هێزەکانی تورکیا ، ڕۆژهەڵاتی فوراتیش وەکوو عەفرین وجرابلۆس ، لەبوونی کوردەکان پاکتاو دەکەن . ناوبراو هەروەها واشنتۆنی بە پێبەند نەبوون بەوادە وبەڵێنەکانی خۆ لە مەڕ بردنە دەری کوردەکان لە مەنبیج تاوانبار کرد. پاش ئەمەیش " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وتبووی: هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە  چوونەتە ناو عەفرین ، جرابلۆس وئەلباب لە سەرزەویەکانی سووریا وئێستاکەیش بە نیازن بڕونە ناو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە باکووری سووریا . ئەم دواییانە تورکیا وئەمریکا بە مەبەستی ئەوشتەی کە ڕزگاری کەسانی ناسەربازی ودوورکردنی گروپە تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی تورکیا ناو دەبەن، لەسەر دامەزرانی ناوەندیکی ئوپراسیۆنی هاوبەش بە مەبەستی هاوئاهەنگی نێوان لایەنەکان بۆ دامەزرانی ناوچەی بەناو ناوچەی هێمن لە باکووری سووریا بە ڕێککەوتن گەیشتوون. ئەم ڕێککەوتنە لە حاڵێکدایە کە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئەوەی ، دەسدرێژی ئاشکرابۆسەر دەسەڵاتدارەتی وسەروەری ویەکپارچەیی خاکی سووریا وبنپێکردنی ئاشکرای بنەماو مەبانی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی وجاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی.