ئاب 12, 2019 20:00 Asia/Tehran
  • پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا:  ئەم وڵاتە پێویستی نییە بە هەڵبژاردنەکانی بەروەخت

سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانی تورکیا گوتی: ئەم وڵاتە پێویستی نییە بە هەڵبژاردەناکانی بەروەخت

 بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،دەوڵەت باغچەلی دوینێ دوای بەشداری لە نوێژی جێژنی قوربان لە وتووێژ ۆلەگەڵ هەواڵنێران دا گوتی: هینانە ئارای مەسەلەی هەڵبژاردنەکانیی بەروەخت لە تورکیا بەمانای ڕاگیردرانیی خەبات دژی ترۆریسم لە سنوورە باشوورییەکانی ئەم وڵاتەیە. ئەو گوتیشی تورکیا دەبێ ئیرادەیەکی بە هێزی هەبێت تاکوو ڕیشەکانی ترۆریسم ووشک  و گیرو گرفتە ئابوورییەکانیان چارەسەر بکەن.

هەندێک لەمەو بەر پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا (لاگری کوردەکان) دوای شکستی بەربژارەکانی هاوپەیمانی جۆمهور لە گەورە شارەکان، پێشنیاری هەڵبژاردنەکانی بەروەختی لەم وڵاتە دا هێنایە ئاراوە.

ئەمە لەحاڵیکدایە کە دامەزراوەکانی بە ئیعتباری ڕاپرسینەوە لە تورکیا وشداریان داوە،هەڵبژاردنەکانیی بەروەخت دەتوانێ بەرەو خۆکوژی سیاسی پارتی داد وگەشەپێدان بڕوات.