یەکەم تاقمی لەشکەریانی ئەمریکی گەیشتنە تورکیا
بە دوای رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ناسراو بە ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا ، یەکەم تاقمی لەشکەریانی ئەمریکی گەیشتنە پارێزگەی شانلی ئورفا لە تورکیا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، گەیشتنی ژمارێک لە لەشکەریانی ئەمریکی بۆ تورکیا ، دوای رێککەوتنی دوو وڵات لەسەر پێکهێنانی ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش بە ئامانجی هاواهەنگیی نێوان دوو لایەن بۆ پێکهێنانی ناوچەی ناسراو بە ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا ئەنجام دەبێ .
بە گوێرەی رێککەوتنی واشنگتۆن و ئانکارا ، ناوەندی هاواهەنگیی هاوبەش بە ئامادەبوونی 90 لەشکەریی ئەمریکی لە پارێزگەی باشووریی شانلی ئورفا دادەمەزرێ .
دەنگوباسی رێککەوتنی واشنگتون و ئانکارا لە بارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا لە کاتێکدایە کە سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ، ئەم رێککەوتنەی بە تەماوی زانی و گوتی رێککەوتنی دیاریکراو نێوان تورکیا و ئەمریکا بوونی نیە .