شاندی ئەمریکی لە گەڵ کاربەدەستانی تورک سنوورەکانی باشوری تورکیا لە گەڵ سوریایان بەسەر کردەوە
ئاب 13, 2019 14:15 Asia/Tehran
شاندی ئەمریکی کە بە دوای رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی تورکیا بۆ دامەزراندنی " ناوەندی هەڵمەتی هاوبەش " بۆ دامەزراندنی ناوچەی بە ناو ئارام لە باکوری سوریا سەردانی شاری شانلی ئورفای کردووە ، سنوری تورکیا - سوریای بەسەر کردەوە .
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئورنسێل ، ئەم شاندە 6 کەسە ئەمریکیە لە گەڵ هێزەکانی سەر بە بنکەی فەرماندەریی هەنگی سێی سنوریی تورکیا سنوورەکانی باشووری تورکیای بەسەر کردەوە و لە گەڵ شاندی تورکی هاوڕێی وتوێژی کرد .
پێویستە بووترێ ، تورکیا و ئەمریکا بە دوای دانوستانی سێ رۆژە کە لە ئانکارا بەڕێوەچووبوو بە رێککەوتنی بەرایی گەیشتن لە بارەی بەدیهێنانی بنکەی هەڵمەتی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ناوچەی بە ناو ئارام .