ئاب 15, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی سەربازی ئەمریکایی بۆ تورکیا

شاندێکی سەربازی ئەمریکایی گەیشتە تورکیا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی، وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ؛ ئەم شاندە ئەمریکیە لە چوارچیوەی ڕێککەوتن بۆ بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا سەفەری کردووە بۆ تورکیا.وەزاڕەتی بەرەڤانی تورکیا دوینێ چوارشەممە هەواڵی دالە  دەسپێکرانی فڕینی فڕۆکە بێ فڕۆکە وانەکانی ئەم وڵاتە لەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە باکووری سووریا  . بە پێی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی سووریا ، تورکیا خوازیاری دامەزرانی ناوچەی بەناو ئارام  بە قوڵایی ٣٢ کیلومێتر لە ناو خاکی سووریایە، لە حاڵێکدا ئەمریکا لەگەڵ دامەزرانی ئەم ناوچەیە هەتا قوڵایی ١٥ کیلومێتر ڕەزامەندی دەربڕیوە. واشنتۆن وئانکارا ڕایانگەیاندووە، ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە مەبەستی ڕزگار کردنی کەسانی سیڤیل ودوورکردنی گروپە تیرۆریتستەکان لە سنوورەکانی تورکیا دروست دەکرێت بەڵام لێکوڵەران لەسەر ئەو بڕوایەن مەبەستی سەرەکی لە بەدی هێنانی ئەم ناوچەیە، یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستەکانە .