ئەردۆغان چەند سەرۆک شارەوانییەکی کوردی لەسەر کار لابرد
ئاب 19, 2019 11:35 Asia/Tehran
بەفەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی شارەوانی چەند شارێکی کوردنشین دوورخرانەوە.
ئەردۆغان فەرمانەکەی بەشێوەیەک دەرکردووە، کە سەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەدو وانو مێردین دوورخرێنەوە و لەشوێنیان قەیووم دابنرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی چواری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانی لەتورکیا بەرێوەچوو، سەرۆک شارەوانییەکانیش لەلایەن گەلەوە هەڵبژێران.
لەدوای بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو سێ شارە کوردنشینە ، رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەرو گەمارۆی بینای شارەوانییەکانی ئامەد و وان و مێردین دراوە.