ئه‌یلوول 07, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەدەپە: هەموو شارەداران وسیاسەت وانانێک کە وەکوو ئەردۆغان بیر ناکەنەوە لەبەر هەڕەشە دان

وتەبێژی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە لە بیروڕادەربڕێنێکدا بە ئاماژەدان بە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی مەدەنی وسیاسی بۆ لەسەر کارلابرانی شارەدارانی کورد وتی: هەموو شارەداروسیاسەت وانانێک کە وەکوو ئەردۆغان بیر ناکەنەوە لەبەر هەڕەشە دان .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، گونای گوبیلای، وتەبێژی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە بە ئاماژەدان بە درێژەی ناڕەزایەتیەکانی مەدەنی وسیاسی بۆ لەسەر کار لابرانی شارەدارانی کوردی دیاربەکر - ماردین - ڤان ودیاری کردنی سەرپەرەشت بە جێگایان وتی: هەتا وەرگرتنەوەی شارەداریەکانمان درێژە ئەدەین بە خۆڕاگری ڕەوا ودێموکراتێکی خۆمان. لەسەرکار لابرانی شارەدارە کوردەکان ڕەوتێکی زۆر ستراتژیکە. ڕەوتێک کە دەسەڵات وپاوەجیی سیاسی هەوڵ ئەدات هەتا دیاری کردنی سەرپەرەشت بۆ شارەداریەکان ڕژێمی پاوەجیی خوازی خۆی پتەوەتر بکات ڕەوتێک کە واوەتر لە هەدەپە دەڕواتە پێش. هەموو سیاسەت وانان وئەو شارەدارانەی کە وەکوو ڕەجەب تەین ئەردۆغان بیر ناکەنەوە لە ژێر هەڕەشە وگوڕەشەدان. ئەمە مان تەنانەت دوای هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارس بەو سیاسەتەی کە ؛لە ئەستەمۆڵ گرتووەتە پیش تاقی کردەوە. وتەبێژی هەدەپە لە درێژەدا وتی: لە ئەنجومەنی ناوەندی حزب کە لە ١٠ی سێپتەمبەرەوە دایدەمەزرینین مژاری بەرلێکدانەوەی وەلانرانی شارەدارە کوردەکان وبەدی هێنانی هاوپەیمانی دێموکراتێک دەبێت. سەرۆکە هاوبەشەکانی حزب لەژێر ئەم هاوپەیمانیە دیدار وچاوپێکەوتنی سیاسی ئەنجام دەدەن. ئەم ڕەوتە تەنیا بەرتەسک نابێتەوە بە ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقام ومەدەنی. ئەم مژارە هەتا ئاستی نێودەوڵەتی دەبەین . هەوڵ ئەدەین هەتا بیر وهزری گشتیی لە ئاستەکانی نێودەوڵەتی وەڕێ بخەین . لە هەوڵ داین  لەگەڵ کاربەدەستانی پەرلەمانی ئوروپا ، ئەنجومەنی ئوروپا وکۆمسیۆنی ئوروپا دیدار وچاوپێکەوتن بکەین . هاوکاتیش لەگەڵ ڕێکخراوە ڕەوا دێموکراتیکەکانیش دیدار وچاوپێکەوتن دەکەین .