ئه‌یلوول 10, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتییەکان لە حاند وەلاداندرانی شارەڤانەکوردەکان بەردەوام دەبێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (HDP)لەپەرلەمانی تورکیا گوتی: ناڕەزایەتییەکان لە حاند وەلاداندرانیی شارەڤانە کوردەکان بەردەوام دەبێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ساروخان ئۆلچوو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان  (HDP)لەپەرلەمانی تورکیا لە قسەگەلێک دا بە ئاماژە دان بە وەلانرانیی شارەڤانە کوردەکانی تورکیا لەلایەن وەزارەتی نێو خۆوە گوتی: ناڕەزایەتی جەماوەری کەبەرامبەر پێشێلکرانی  یاسا و بنپێکرانی ئیرادەی گشتی وائەنجام دراوە ،بەردەوام دەبێت.

ئەو گوتی: بۆ بەدیهێنانی کەشێکی ئارام کە خەڵک بتوانن کاردانەوەکانیی خۆیان لە حاند ئەم کردەوەیە نیشان بدەن و بە ڕاحەتی ئەم کاردانەوەیانە لەناو نەچێت و ئیرادەی گەل جارێکی دیکە مسۆگەر بێت هەموو کردەوە و هەوڵی خۆمان دەکار دەهێنین.

ئەو لە دریژەی گوتەکانی دا بەڕاشکاوی گوتی: بەشگەلێکی جۆر بە جۆری کۆمەڵگا تەنانەت بەشێکی سەرنج ڕاکێشی پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)کاردانەوەیان نیشان داوە لە حاند سیاسەت وەلاداندرانی شارەڤانان و دیاری کردنی سەرپەرەشت ، وئەم کردەوەگەلە بە نایاسایی لەقەلەم ئەدەن.