ئه‌یلوول 11, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • دامەزرێندرانی حێزبێکی تازە لەلایەن ئەندامیی پێشووی پارتی داد و گەشەی تورکیا

"عەلی باباجان" ئەندامیی پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (پارتی دەستهەڵاتدار) باسی لە دامەزریندرانیی پارتێکی تازە کرد لە داهاتووی نزیک دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکی ئەستەنبۆڵی دەرەوەی سنووری بە گێرانەوە لە ڕۆژنامەی ئایدینلیک،عەلی باباجان لە وتوویژ لەگەڵ ئەم رۆژنامەیە دا ڕیگەیاند کە پارتی تازە پێش لە ساڵی ٢٠٢٠ دادەمەزرێت.

باباجان هەروەها لە بارەی پلەی عەبدۆڵڵاگویل لە پارتی تازە دا گوتی ئەو دوای کۆ تای خولی سەرۆک کۆمارەتی خۆی ڕایگەیاندبوو لە شانۆی سیاسی تورکیا دا نامێنێتەوە. ئەو ئامانج لە لەکارکشانەوەی لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دوور  بوونی ئەم پارتە زانیوە لە بنەماکان و بەها وبایخەکانیی و گوتی سەرۆکی پارتی داد وگەشەپێدان لە سەرەتای دامەزرێندرانیی لەبارەی هەندێک لە بڕیارەکانیی گرنگ لەگەڵ ئەندامانی حیزب ڕاویژی نەدەکرد.

ئەم کارناسەی پرسە سیاسییەکانی تورکیا هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ وەلاداندرانیی شارەڤانانی مێردین ،وان و دیاربەکر گوتی کەسانێک وا بژاردەی خەڵکن تەنیا سیستێمی دادەڤانی دەتوانێ لە سەر کار لایان بات. وەزارەتی نێو خۆی تورکیا ٢٠ رۆژ لەمەو بەر  باسی لە وەلاداندرانیی شارەڤانانی ئەم سێ شارە کردبوو بە تاوانی گەندەڵی.