ئه‌یلوول 11, 2019 18:28 Asia/Tehran
  • داوود ئۆغڵوو لەپارتی دادوگەشەی تورکیا وازدێنێ و لێی دەکشێتەوە

سەرچاوە نزیکەکان لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ڕایانگەیاند، داوود ئۆغڵوو لەرۆژانی داهاتوودا لەپارتی دادوگەشە دەکشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لەئانکارا، پاش ئەوەی حەوتەی ڕابردوو دەستەی سەرۆکایەتی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە خوازیاری دەرکرانی "ئەحمەد داوود ئۆغڵوو" لەو پارتە بوو، واپێش بینی دەکرێ کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا بەزوویی لەئەندامەتی لەو پارتە بکشێتەوە.

هەروەها دەگوترێ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتەکەش لە رۆژانی داهاتوودا بڕیاری دەرکرانی ناوبراو و چەند کەس لەهاوڕێکانی دەردەکا.

ئەحمەد داوود ئۆغڵوو نزیک بەسێ ساڵ لەمەوبەر، پاش ئەوەی لەسەر داوای ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو ڕێبەری پارتی دادوگەشە لە پۆستی سەرۆک وەزیریی لابردرا، بەیەکجاری لەگۆڕەپانی سیاسەتیش وەلانرا.

داوود ئۆغڵوو مانگی ڕابردوو وتبووی، ئەمڕۆ تورکیا پێویستی بە عەداڵەتێک هەیە کە پاک بێ لە دووفاقی، چونکە متمانەی خەڵک بەعەداڵەت لەبەین چووە.

ئەو لێدوانانەی داوود ئۆغڵوو یەک لەو تۆمەت وبوختانانەیە کە بۆ دەرکرانی ناوبراو لەو پارتە، هاتووەتە ئاراوە.