ئه‌یلوول 13, 2019 09:09 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا؛ ٢٠ کوژراو و بریندار

مێدیاکانی تورکیا شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بۆمبێک لە نزیکی ناوچەی پاسور لە نێوان پارێزگای دیاربەکر و پارێزگای "موش "ی ئەم وڵاتە تەقیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ لەو تەقینەوەیەدا لانیکەم ٧ کەس کوژران و ١٣ کەسیش بریندار بوون.

هەواڵدەریی ئاناتوولی تورکیا ڕایگەیاند کە شەڕوانانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان لە قەراخ  یەکێک لە جادەکانی ناوچەی پاسور ناشتووە.

پەکەکە هێشتا لەم بارەوە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی هەاڵدەریی ئاناتوولی ئەو بۆمبە قەراخ جادەییە لە کاتی تێپەڕینی پاسێکی هەڵگری کرێکاران و شاروومەندانی ئاسایی لە ناوچەکە تەقیوەتەوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم شەشسەد سەربازی تورکیا و حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.