ئه‌یلوول 13, 2019 17:35 Asia/Tehran
  •  واز لەکار هێنانی ئەحمەد داوود  ئوغڵۆ

ئەحمەد داود ئوغڵۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا وازی لە پۆستەکەی هێنا لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی   ئێران   ئەحمەد داوود ئوغڵۆ   وتی: هاوڕێ لە گەڵ گرووپی  کاریی  خۆی  لەو پارتە کشاوەتەوە . سەرۆک وەزیرانی  پێشووی  تورکیا وتیشی : لە پارتی دەسەڵاتدار  ئیمکانی بەدی هێنانی  ئامانجەکانمان  نیە  و بناغەی  پارتێکی نوێی  سیاسی  دادەڕێژین . ئەحمەد داوود ئوغڵۆ  بۆ ماوەی  دوو ساڵ  سەرۆک وەزیران  و ڕێبەری  پارتی  داد و گەشە و پێنج ساڵێش  وەزیری دەرەوەی  تورکیا بووە .