ئه‌یلوول 13, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر وەڕێخستنی سیستمی بەرگریی  ئێس 400

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی وەڕێخستنی سیستمی ئێس چوارسەدس کرد لە ساڵی 2020 دا.

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی پێنجشەممەی  هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفزیونی  ئێران  مەولوود چاوش ئوغڵو لە وتووێژێکی تەلەفزیونی دا   لە گەڵ  کاناڵی  سی  ئێن ئێنی  تورک وتیشی: ئامانج  لە کڕینی  ئەو سیستمە  هێزمەندکردنی  بەرگری تورکیا  لە هەمبەر  پەلامارە  ئاسماینەکانە. بە پێی  ڕێککەوتنی  تورکیا و ڕووسیا  لە ساڵی  2017  تورکیا بڕیارە  چوار سیستمی  مووشەکی  ئێس چوارسەد  بە بایەخی  دو و نیو  میلیار دولار  لە ڕووسیا بکڕێت .  واشنگتون بە جاران  هەڕەشەی بایکوت کردنی ئانکارای کردووە  ئەگەر  سیستمی  بەرگری  ئاسمانی  ئێس چوارسەد  لە ڕوسیا بکرێت . تورکیا  تا ئێستا پارچەلێکی بەرچاوی لە سیستمی  مووشەکی  ئێس چوارسەدلە ڕووسیا  وەرگرتووە .