تورکیا کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی بۆ ئاشتیی ناوچە بە پێویست زانی
ئهیلوول 16, 2019 18:53 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا، کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ ی ڕووسی بۆ ئاشتەوایی ناوچەکە بەپێویست زانی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتەرزدا وتی: سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا، سیستەمێکی هێرشبەرانە نییەو بۆ بەرەڤانیکردنەو تورکیاش پێویستیی بەوەها سیستەمێکی بەرگریی هەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گرێبەستی کڕینی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا گرینگترین ڕێککەوتننامەی مێژووی تورکیایە چونکە بەرهەم هێنانی هاوبەشی ئەو سیستەمانە دەستەبەر دەکا.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە پرۆسەی دانانی ئەو سیستەمە لە مانگی ئاڤریل تۆکمە دەبێ، وتی: سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا یەک دەگرنەوەو دژ بەیەک نین.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ڕادەست کرانی دووهەم باری سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیا دوێنێ تۆکمە کرا.