ئه‌یلوول 18, 2019 19:43 Asia/Tehran
  • واعیزی: پێکھاتنی لێژنەی ھاوبەش، ڕەوتی چارەسەریی گرفتی بازرگانانی ئێران و تورکیا خێراتر دەکاتەوە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران ، پێکھاتنی لێژنەی ھاوبەشی بە ڕێگایەک زانی بۆ چارەسەریی گرفتەکانی بەردەم بازرگانانی ئێران و تورکیا.

(مەحمود واعیزی) سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران و سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ھەلی سەرمایەنانەوەی دوو وڵات لە ئانکارا، بە دەربڕینی ئەمەی کە لە لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە لێژنەیەکی ھاوبەشی تایبەتی لە تاران و ئانکارادا پێک بێت، وتیشی: پێکھاتنی لێژنەی هاوبەش ھەلی تاوتوێ کرانی گرفتەکانی بەردەم بازرگانان و چارەسەر کردنی خێرایان دەڕەخسێنێ.

(مەحمود واعیزی) وتیشی : بە پەرە پێ دانی ئاڵووێری بازرگانی و سەرمایە نانەوەی ھاوبەش و یارمەتی دانی بارستایی بازرگانی دەبێ بە ئاقارێکدا بڕۆین کە ئێران و تورکیا بتوانن ھەموو پێداویستییەکانی خۆیان لە نێو وڵاتەکانیاندا بەرھەم بھێنن و دابینی کەن.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران و سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بە داسەپاندنی بایکۆت بە نیازی شوێن دانان لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیایە، وتیشی: لە سەردەمێکدا کە تاران و ئانکارا بەرەوڕووی بایکۆت و گەمارۆن، دەبێ ھەوڵی ئەوە بدرێت کە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لەژێر کاریگەریی ئەم بایکۆتانە دانەبەزن.

لە کۆتایی کۆبوونەوەی ھەلی سەرمایەنانەوەی ئێران و تورکیا لە ئانکارا، بەڵگەنامەی کۆتایی بیست و حەوتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و تورکیا، واژۆ کرا.

سەرپەیڤ