ئه‌یلوول 21, 2019 19:56 Asia/Tehran
  • ئەکرەم ئیمام ئوغلو: بە دڵنیاییەوە خولی فێرکردنی زمانی کوردی لە شارەوانیی ئەستەمۆڵ بەڕێوە دەچێت

ئەکرەم ئیمام ئوغلو سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری ئەستەمۆڵ لە دیدار لەگەڵ ئەنجومەنی بەرەڤانی کردن لە مافەکان لە بارەی پێکھێنانی خولی فێرکردنی زمانی کوردی بە شارەوانیی ئەستەمۆڵ بەڵێنی داو پێی داگرت: ئەگەر بێتوو داوا بکرێت بە دڵنیاییەوە خولی ڕاھێنان و فێر کردنی زمانی کوردی بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی جمھورییەت، ئلیاس بوزگان سەرۆکی ئەنجومەنی بەرەڤانی کردن لە مافەکان لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە دیدارەکە وتیشی: ئیمام ئوغلو لە ماوەی ڕۆژانی داھاتو.و بۆ تاوتوێ کردنی ئەم داخوازییە بە تێروتەسەلی دیدارمان لەگەڵدا دەکات. ئەم خولەی فێرکارییەکان بەس بە فێرکردنی زمانی کوردییەوە بەرتەسک نابنەوە. لە پاڵ ئەم ھەنگاوەدا ئاگاداری و ڕاگەییشتن بەو بەساڵاچووە کوردانەش کە تورکی نازانن لە بەرنامەی کاردایەو کۆمەڵێک کارمەندیش بۆ ئەم مەبەستە وەردەگیردرێن.