ئه‌یلوول 22, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • گوتاری شارەڤانی وەلاندراوی باژێڕی

"بەدیعە ئۆزکوکچە ئارتان"ی شارەڤانی وەلانراوی گەورە شاری وان لەمیانەی گوتارێک کەلە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە رێکخراوەی نەتەوەکان دا پێشکەشی کرد بە ئاماژە دان بە حوکمی وەلانرانی سێ شارەڤانی کورد لەلایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیا گوتی: تورکیا خەریکە هەموو مافە ڕاگەیاندراوەکانی گەردوونەی جیهانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

بە گوێرەی ڕاپۆررتی کورد پریس بە گێرانەوە لە هەوآڵدەری دیکین، هاوکات لەگەڵ دەستپێکرانیی ٤٩هەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان  لە نیۆیۆرک، بەدیعە ئۆزکوکچە ئارتان، شارەڤانی وەلاداندراوی گەورە شاری وان لە ووتاردانێک کەلە ڕێ ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە رێکخراوەی نەتەوەکان دا ئەنجامی داوە بە ئاماژە دان بە حوکمی وەلاداندرانی سێی شارەڤانی کورد لە لایەن وەزارەتی نێو خۆی تورکیا گوتی: تورکیا بە پێچەوانەی بایخەکانی سەرەکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان هەنگاو هەڵدەگرێت. ئەم وڵاتە پەیمانی  نێو دەوڵەتی ١٩٤٨ـی زایینی کە بە ناو ونیشانی ڕاگەیاندراوەی جیهانی مافی مرۆڤ ڕێککەوتنی لە سەر دا کراوە بنپێدەکات. تورکیا ڕاگەیاندراوەی جیهانی مافی مرۆڤی ئیمزا کردووە. تورکیا سەرەڕای قەبووڵکردنی بنەما و بایخەکانیی ئەم ڕاگەیاندراوەیە هەر ئێستا هەموو مافەکانی مەدەنی ، سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی کەلە داڕشتی ئەم ڕاگەیاندراوەیە دا هاتووە بنپیکردووە.

ئەو لە درێژە دا بە ئاماژە بەمەی بە هۆی قەدەخەکرانی چوونە دەرەوەی لە وڵات نەیتوانیوە لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دا ئامادە بێت گوتیشی: پارتێک کە دەستەڵاتداریەتی سیاسی تورکیای لە دەست دابووە و هاوڕێ بووە لەگەڵ پارتی نیشتمانخوازی دەمارگرژی" مە.هە.پە " هاوڕێ بووە لەگەڵ بنپێکردنەوەی هەموو مافەکان و بایخ و بەهاکانی سەرەکی و نێو دەوڵەتی ،ئەو شارەڤانیانە کە بە دەنگی ڕاستەو خۆی خەڵکی هەڵبژیردراون دەستدرێژی کردووە و ئێمە لە سەرۆکایەتی ئەم شارەڤانیانە وەلاداناوە.

جگە لەمەیش هەزاران کارمەند و کڕێکارێک کەلە شارەڤانییەکان دا ئیش وکاریان دەکرد دەرکراون. سیستێمی هاوسەرۆکایەتی لە ٩٦ شارەڤانی کەوتە بەر ئامانج و حوکمی هاوسەرۆکی ئەوان هەڵوەشایەوە.

سەدان ئەندامیی ئەنجوومەنی شارەڤانییەکان وەلاداندراون و ئەندامانی شارەڤانییەکان زیندانی بوون. سیستێمی دەستەڵاتداریەتی سیاسی هاوکات لەگەڵ وەبەر ئامانج دانی سیاستیمی هاوسەرۆکایەتی، هاوسەرۆکانی ئیمەی قۆڵبەست کردوو.

  ئافرەتان لە شارەڤانییەکان دەرکراون .سەرپەرەشتگەلێک کەلەگەڵ لۆژیکی بەڕیوەبەرایەتی خۆماڵیی هیج هاوتەریب نەبوون و تەنیا بە فەرمان لەناوەند و پارتی داد وگەشەپێدان "ئا.کە.پە" چالاکی دەکەن ناوەندەکانی ئافرەتان لە شارەڤانییەکانی ناوچەکانی کوردنشینیان داخستووە.