تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 09:00 Asia/Tehran
  • وتووێژی بە تەلەفۆنی تڕەمپ و ئەردۆغان لە بارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا

نوسینگەی سەروک کۆماریی تورکیا شەوی رابردوو باسی وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆکی ئەم وڵاتەی کرد لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی سوریاوە .

لە پەیوەندیەکى تەلەفونیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بارودۆخى ناوچەى ئارامیان لە سوریا تاوتوێکرد.

لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا رایگەیاند، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان تەئکیدی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام کردوەتەوە وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسى تیرۆر لەسەر وڵاتەکەی، هاوکات گفتوگۆ لەسەر رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سوری بۆ زێدى خۆیان کراوە.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لەسەر بانگهێشتی ترەمپ، بڕیارە مانگی داهاتو ئەردۆغان بچێتە واشنتن و کۆبونەوەی دوقۆڵی ئەنجامبدەن.

هەرچی دمشقە بە جاران دژایەتی خۆی لە گەڵ بڕیاری تورکیا و ئەمریکا بۆ دانانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا راگەیاندووە و بە دەسدرێژی ئاشکرا بۆسەر یەکپاچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی سوریا وپێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتیەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی داناوە .