تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 15:57 Asia/Tehran
  • وشداری دان لە بارەی ھەنگاوە سەربازییەکەی تورکیا لە سووریا

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی شوێنھاتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای پەرۆشی دەربڕین لە مەڕ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا پێی داگرت: ئاڵۆزییەکان دەبێ لە ڕێگای دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردەکاندا چارەسەر بکرێ.

لە بەیاننامەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دا ھاتووە: ھەنگاوی سەربازییانەی توزکیا لە سووریا دەبێتە ھۆی تەشەنە سەندنی تێکھەڵچوونەکان بەرەو ناوچەکانی دیکەو بەستێن بۆ گەڕانەوەی داعش خۆش دەکات.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا سەرباری دژایەتیی نێونەتەوەیی، شەممەی ڕابردوو باسی دەست پێ بوونی زووبەزووی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکووری سووریای کرد دژی کوردەکانی ئەم وڵاتە کە بە تیرۆریستیان دەزانێت.

لەپاش ھەڕەشەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەست پێ کردنی ھێرشی سەر ڕۆژھەڵاتی فۆرات، سوپای تورکیا کەرەستەو تفاقی تازەی لە سنوورە ھاوبەشەکانی لەگەڵ سووریا جێگیر کرد.

کوردانی سووریاش بۆ بەرپەرچدانەوەی شاڵاوی شیمانەیی تورکیا، ھێزو کەرەستەی سەربازییان ڕەوانەی باکووری ئەم وڵاتە کردووە.

 

 

سەرپەیڤ