گراهام بۆ تورکیا: هێڵی سوور نه‌به‌زێنی
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و ئه‌ندامی سەر بە پارتی کۆماری و یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌کانی واشنتن، په‌یامێکی ئاراسته‌ی تورکیا کرد.
له په‌یامه‌که‌یدا گراهام له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "بۆ حکومه‌تی تورکیا.. گڵۆپی سه‌وزت بۆ هه‌ڵنه‌کراوه تا بچیته باکووری سووریا".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له کۆنگرێس له هه‌ردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی زۆر هه‌یه. پێویسته ئه‌وه وه‌ک هێڵی سوور ببینی و له‌سه‌رت پێویسته ئه‌و هێڵه نه‌به‌زێنی".
لیندسی گراهام به هاشتاگی (#StandWithTheKurds) تویته‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌م تویته‌ی گراهام له کاتێکدایه، سوپای تورکیا ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ هێرشکردنه سه‌ر رۆژئاوای کوردستان ته‌واو کردووه و هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له ئانوساتدایه.
لیندسی گراهام له رابردووش‌دا هه‌ڵوێستی به‌و جۆره بووه، که نابێت ئه‌مه‌ریکا پشت له کورد له باکووری سووریا بکات.
له لێدوانێکی پێشوویدا، و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، واته دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له سووریا گراهام رایگه‌یاندبوو، "هیوادارین رێگایه‌ک بدۆزینه‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که تورکیا هه‌ست به دڵنیایی خۆی بکات و نابێت هاوپه‌یمانه‌کانمان له سووریا به‌جێبهێڵین".