تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • ئه‌ردۆغان ده‌ستپێکرانی هێرشی سەر باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریای ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری تورکیا ده‌ستپێکرانی هێرشی سەر باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریای ڕاگەیاندو ھێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەش بە فڕۆکەی ئێف ١٦ بوردومانی سەرێکانی دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان ٢٤ەوە، ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات  لەژێر ناوی  "چاوگەی ئاشتى" ئەنجام دەگرێت. له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌زاران سه‌ربازی تورکیا و هه‌زاران چه‌کداری سەربە تیرۆریستانی سوپای بەناو ئازادی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی ئانکاراوە داکۆکییان لێ دەکرێت به‌شدارن.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە ، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌ ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.هاوکات باسی ئەوەش دەکرێت کە، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ بنکه‌کانی هه‌سه‌ده‌ بیستراوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، وه‌ک یه‌که‌م بەرپرسی تورکیا هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ڕاگەیاندووە . شه‌ڕی دەوڵەتی ئەردوغان دژی سووریا سەرباری ئەوە ئەنجامی گرتووە کە لەم ماوەیەدا له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی دا هۆشداری زۆر دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیان و لێکه‌وته‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوابەدوای خۆشازدانی دەوڵەتی ئانکارا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی وڵاتی سووریا  کوردەکانی ئەم وڵاتەش ڕایانگەیاندووە کە ئاماده‌ی به‌رگرین و به‌ره‌نگاری له‌شکرکێشی و سنووربەزاندنەکانی سوپای تورکیا دەببنه‌وه‌.

ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریاش وشداریی دایە ئانکارا کە ھەموو کەرەستەو تواناییەک بۆ بەرپەرچدانەوەی تورکیا بەکار دێنێ.

ئەم سەرچاوە سوورییە ھەروەھا وشداریشی دایە تورکیا کە ئەگەر بێتو پێداگر بێت لە سەر ئەو دەست درێژکارییەی، دیارە خۆی دەباتە ڕیزی تیرۆریستان و تاقمە چەکدارەکانەوەو ئەوسا جێ و شوێنی خۆی وەک دەستەبەرێکی ڕێککەوتنەکەی ڕەوتی سیاسیی ئاستانە لە ئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا لە کیس دەچێت.