پێداگری ئانکارا لەسەر درێژی ئوپراسیۆنی سەربازیی لە خاکی سووریا
تشرینی یهکهم 12, 2019 16:47 Asia/Tehran
وتەبێژی سەرۆک کۆماریەتی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی کەسانی دیکە بەرناگرێت بە درێژەی ئوپڕاسیۆنی سەربازیی ئانکارا لە خاکی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ئاناتولی ، ئیبراهیم کالین ڕۆژی شەمە لە پەیامێکی توئیتریدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە تورکیا پێداگر و سوورە لە سەر درێژەی ئوپراسیونی ناسراوبە "کانی ئاشتی " لە خاکی سووریا وتیشی : هەڕەشە و گوڕەشەی کاربەدەستانی وڵاتانی جۆراوجۆر ، بەر بە درێژەی ئوپڕاسیونی ئانکارا ناگرێت .
ئانکارا لە حاڵێکدا لەو ئوپڕاسیونە قسە دەکات کە نەتەوە و دەوڵەتی سووریا هاوڕێ لە گەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و وڵاتانی ناوچە ،ئەو کارە بە دەسدرێژی بۆسەر خاکی سووریا دەزانن .