تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 11:44 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی٣٩١ کەس لەتورکیا لە سێ رۆژی ڕابردوودا بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا

لەسێ رۆژی ڕابردوودا ٣٩١ کەس قۆڵبەست کراون بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا کە بەشی زۆریان لەڕێی سۆشیال میدیاوە ئەنجامی گرتووە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی بەناوی کانیی ئاشتی هێزەکانی سوپای تورکیا لەباکوری سوریا، چاودێری وکۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن پۆلیسی سایبری تورکیاشەوە توندتربووەو لەسێ رۆژی رابردوودا ٣٩١ کەس بەتۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ گرووپە ترۆریستیەکان و ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا کە زۆرترینیان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامی گرتووە، قۆڵبەست کراون.

بەپێی نووسراوەی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، بەگوێرەی ڕاپۆرە دەسخراوەکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هێزی پۆلیس لە سی و شەش پارێزگای تورکیا دەستی کردووە بەگرتنی٣٩١ کەس کە٢٤٥کەس لەوان بەتۆمەتی پڕووپاگەندە کردن بۆ یەپەگەو پەکەکەو ١٤٦ کەسیش بەتۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ گرووپی ترۆریستیی داعش گیراون.