تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا: تورکیا هەموو جیهانی کردووە بە دوژمنی خۆی

کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، ڕیبەری پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە لە بیروڕادەربڕینێکدا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دەرەکی تورکیا وتی: تورکیا ئەمرۆکە هەموو جیهانی کردووە بە دۆژمنی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ" ڕێبەری پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە کەلە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتاری دەدا لە بیروڕادەربڕینێکدا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دەرەوەیی تورکیا وتی: هەر جاربە دەسەڵاتدارەتی سیاسی وشدارمان دا، چە لە وتاردانەکان ، چ لە وتووێژەکانی ڕۆژنامەوانی وچ لە میتینگەکان وشداریمان داوە کە لە سیاسەتی دەرەکی دا هەڵە دەکەن . پیداگریمان کرد کە سیاسەتێکی ئاوەزمەندانە بە دوور لە هەست وئیحساسات پێ وشوێن بگرن. چونکە بەرژەوەندی دەوڵەت لە ڕێگەی بەرهەم هێنانی سیاسەتی ئاوەزمەندانەوە دابین دەکرێت. نەدەبوا لەبیریان بردبا کە سیاسەتی دەرەکی بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش داڕێژراوە. بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی دیوار ، قلیچدار ئۆغلۆ لە دڕێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند " : چەکیان نارد بۆ سووریا، تیرۆریستەکانیان لە گوشەو کەراخی دونیا کۆ کردەوە ولە ڕێگەی تورکیاوە هەناردنیان بۆ سووریا . تیرۆریست گەلێک کە لە سووریا بریندار ببوون بە نهێنی هێنایان بۆ تورکیا دەرمانیان کردن وجارێکی تر گەڕاندنیانەوە بۆ سووریا. بەم جۆرە دەتوانین دوست بدۆزینەوە؟ دەبێ بە یەکپارچەیی  خاکی ودەسەڵاتدارەتی وسەروەری هەر وڵاتێک بە تایبەت وڵاتانی دراوسێی ڕێز بگرین هەتا وڵاتانی دراوسیش ڕێز بگرن لە  یەکپارچەیی خاکی ودەسەڵاتدارەتی وسەروەرئ ئێمە . ئەگەر ڕێز نەگرین لە دەسەڵاتدارەتی وڵاتانی تر تەنیا دوژمنمان بۆ خۆمان دروست کردووە. ئەمڕۆکە هەموو جیهانمان لەگەڵ خۆمان کردووە بە دوژمن.