تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 18:56 Asia/Tehran
  • لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە چەکی فۆسفۆری لە سووریا

پشکنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوەی خۆی لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی سوپای تورکیا لە چەکی فۆسفۆری لە هێرش بۆسەر باکوری سوریای دەسپێکرد.

پشکێنەرانی چەکی شیمیایی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕایانگەیاند، خەریکی کۆکردنەوەی سەنەدو بەڵگەن لەبارەی کەڵک وەرگرتنی سوپای تورکیا لە بۆمبی ئاخێندراو بە "فۆسفۆری سپی" دژ بە خەڵکی مەدەنی لەباکوری سوریا.

بەپێی نوسراوەی رۆژنامەی گاردیەن، ڕێکخراوی قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی رۆژی هەینی ڕایگەیاند: "ئاگاداری بارودۆخەکەیەو خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کەڵک وەرگرتنی شیمانەیی لە چەکی شیمیاییە".

حەوتەی ڕابردوو خاچی سور ڕایگەیاند، شەش شارومەند و کەسێکی سەربازی کە گوێزرانەوە نەخۆشخانەی شاری حەسەکە، بەهۆی "جۆرە چەکێکی نەناسراو" تووشی سوتەمەنی هاتوون.

بەرپرسانی کورد لە سوریا، رۆژی پێنج شەممە، تورکیایان شەرمەزار کرد بەهۆی کەڵک وەرگرتنی لە چەکی قەدەغەکراو لە شاری سەرێکانی. بەرپرسێکی کوردی ئەو ناوچەیە، رۆژی هەینی وتی: چەند حاڵەتێکی جێی گومانی کۆکردۆتەوەو داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، لێکٶڵینەوە بکەن لەبارەیانەوە.