وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و ترەمپ لە بارەی سوریاوە
سەرۆکی ترکیا لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی سازکرانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی بەردەوامیی خۆی وتەنی هەوڵی هاوبەش بۆ دامەزارندنی ئاشتی و سەقام و ئاسایش لە ناوچەکەدا هیواداری دەربڕی .
پێشتر مایک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتبووی ، ئەم وڵاتە لە بەدیهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا بەشاری ناکات و کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە باکووری سوریا بەردەوام دەبێ .
هێرش و دەسدرێژی ترکیا بۆسەر باکووری سوریا سەقام و ئاسایشی لە ناوچەکە سستەک کردووە و بەپێی سەرچاوە کوردیەکانی باکووری سوریا ئێستا نزیک بە 300 کەسی مەدەنی لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا گیانیان لە دەس داوە و هەزاران کەس ئاوارە بوونە .