راگرتنی ١٢٠٠ئەندامی گرووپی تەکفیریی داعش لە زیندانەکانی تورکیا
تشرینی دووهم 04, 2019 18:07 Asia/Tehran
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ١٢٠٠ ئەندامی گرووپی ترۆریستیی داعش لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە ڕادەگیرێن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکارا، "سولەیمان سویلو" بەئاماژە بە ڕێوشوێنی تایبەتی حکومەتی تورکیا بۆ گرتنی ئەندامانی گرووپی ترۆریستیی داعش لەخاکی ئەو وڵاتە، وتی: ئێستا ١٢٠٠ ئەندامی ئەو گرووپە لە نەتەوەی جیاجیا، بریتی لە ژن و پیاو، لە تورکیا زیندانین.
ناوبراو وتی: حکومەتی تورکیا لەهەوڵی ڕادەست کردنەوەی ئەو ترۆریستانە بە وڵاتەکانیانە.
تورکیا کە پێشتر تۆمەتباربوو بە هاوکاریی لەگەڵ ئەندامانی داعش، لەساڵانی ڕابردوودا لەبەر هەست بەمەترسی کردن لەئامادەبوونی ئەندامانی ئەو گرووپە لەخاکی خۆیدا، دەستی کردووە بە پێشگرتن بەهاتنی ترۆریستان لەسوریاوە بۆ تورکیا.