ئەردۆغان سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوێستی توندی کۆنگرێسی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر تورکیا.
سێ به‌رپرسی باڵای تورکیا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشکرایانکردووه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوێستی توندی کۆنگرێس به‌رامبه‌ر تورکیا و خودی ئه‌ردۆغان، به‌تایبه‌ت له ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان به‌فه‌رمی و سه‌پاندنی سزای توند به‌هۆی هێرشکردنه سه‌ر کوردانی سوریا . .وا بڕیاربوو ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه ئه‌ردۆغان به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بچێته ئه‌مریکا و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کۆببێته‌وه.به‌رپرسانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات له‌و ڕووه‌وه