تشرینی دووه‌م 06, 2019 18:48 Asia/Tehran
  • پشت ڕاست ڤەکرانی هەواڵی گیرانی هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن ئەردۆغانەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە هاوسەری سەرکردەی پێشووی گرووپی ترۆریستیی تەکفیریی داعشی قۆڵبەست کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە ئانکارا وتی: ترکیا پتر لە یەک حەوتە دوای ئەوەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش خۆی کوشت، هاوسەر، زاو و خوشکەکەی لە سوریا قۆڵبەست کرد.

سەرۆک کۆماری ترکیا ئاماژەی نەکردە زانیاری زیاتر بۆ وێنە شوێنی گیرانی هاوسەری بەغدادی بەڵام پڕووپاگەندەی بەرفراوانی حکومەتی ئەمریکا لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعشی بردە ژێرپرسیار و وتی: بەغدادی لەناو تونێلدا خۆی کوشت و کۆشکی سپی ئێستا سەرقاڵی هەرانانەوە لەبارەی ئەو پرسەیە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٧ی ئۆکتۆبر رایگەیاند، هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا لەهەڵمەتێکدا لەباکوری رۆژاوای سوریا، بەغدادیان کوشتووە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووش راپۆری جیاجیا لەبارەی گیرانی ژمارێک دەس و پێوەندیی داعشی لەلایەن ترکیاوە بڵاو بووەتەوە.

کەماڵ قلیچدارئۆغڵوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا، گەورەترین پارتی نەیاری حکومەت رۆژی شەممە دووی نۆڤمبەر وتی: لەساڵانی رابردوودا داعش ژمارێکی بەرچاو ناوەندی لە حەفتاو شەش شاری ترکیادا هەبوو بەڵام لەو کاتەدا ئەردۆغان ئەو گرووپەی لەبەر هۆوهەگەری بڕوایی، بەترۆریست نەدەزانی.

سەرپەیڤ