تشرینی دووه‌م 08, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی شارەوانێکی دیکەی کورد لە تورکیا

هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا شارەوانێکی دیکەی کوردی ئەو وڵاتەیان بەتۆمەتی پڕووپاگەندەی تیرۆریستی قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، هێزە ئاسایشییەکانی ترکیا رۆژی هەینی "عەزیم ئیکان" شارەوانی شاری "ئیپکیۆلۆ" ی سەربە پارێزگای وان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی پڕووپاگەندە کردن بۆ تاقمە ترۆریستیەکان وپەیوەندیی گرتنی بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا قۆڵبەست کرد.

پتر لە دوو مانگ و نیو لەمەوبەریش وەزارەتی ناوخۆی ترکیا، "عەدنان سەلجوق میزراکلی" شارەوانی دیاربەکر، "ئەحمەد تورک" شارەوانی ماردین و "بەدعا ئوزگوکچە" شارەوانی وانی بەتۆمەتی داکۆکی لەگرووپە ترۆریستییەکان لەسەر کار لابردبوو.

پارتی کۆماریخوازی گەل و پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا، لەسەرپۆست لادانی ئەو سێ شارەوانە هەڵبژێردراوە لەلایەن حکومەتیان بەکودەتا لەدژ ئیرادەی گەل و پرەنسیپەکانی سیستەمی دیموکراسی لەقەڵەم داوە.

سەرپەیڤ