تشرینی دووه‌م 09, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • پێداگری ئەردۆغان لەسەر درێژەی هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا

سەرۆکی تورکیا ، درێژەی هەڵمەتی سەربازیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە باکووری سوریای رەتنەکردەوە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران   ، رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی هەینی لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا لەوانەیە هەڵمەتی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە سوریا درێژەی هەبێ گوتی ، بە هیچ جۆر دیار نیە ئێمە تا کاتێک کە دوایین تیرۆریست لە ناوچەکەدا مابێ ، دەست لە کاری خۆمان هەڵناگرین .

 سەرۆکی تورکیا هەروەها  گوتی ، ئەرتەشی تورکیا بەر لەوەی کە هێزەکانی وڵاتانی دیکە سوریا جێ بێڵن ، ئەم وڵاتە جێ ناهێڵێ .

 ئەردۆغان لە هەمان کاتدا بانگەشەی  ئەوەی کرد داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات .

 دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا  کە رۆژی چوارشەممە 9 ی ئوکتوبر بە بیانووی نەهێشتنی تیرۆریسم دەسپێبوو بە دوای رێککەوتنی نێوان مسکۆ و ئانکارا بە شێوەی کاتی کۆتایی هات .

 بەڵام هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا هەروا لە باکووری سوریا ماونەنەوە .

دەسدرێژی و داگیرکاریی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری سوریا رووبەڕووی ئیدانە و شەرمەزارکردنی خەڵک و حکومەتی سوریاو کۆمەڵگەی جیهانیی بووەتەوە .

سەرپەیڤ