پێداگری وەزیری نێوخۆی تورکیا لە سەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی داعش بۆ وڵاتەکەیان
تشرینی دووهم 09, 2019 08:57 Asia/Tehran
وەزیری نێوخوی تورکیا بۆجارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی تاقمی تیروریستیی داعش .
بەپێی راپورتی رۆیتێرز ، سلێمان سۆیلوو رۆژی ھەینی گوتی ، حکومەتی تورکیا لە رۆژی دوشەممەوە ئەندامانی بیانیی تاقمی تیرۆریستیی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان .
وەزیری نێوخوی تورکیا وتیشی : تەنانەت ئەو داعشیانەش کە شارومەندیی ئەوان لە وڵاتەکانیان ھەڵوەشاوە ، دەگەڕێندرێنەوە .
سلێمان سۆلوو چەند ڕۆژ لەمەوبەر گوتبووی تورکیا ھۆتێلی داعشیەکان نیە و ئانکارا ئەندامانی ئووپایی داعش بۆ وڵاتەکانیان دەگەڕێنێتەوە .
لە کاتی دەسپێکی دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا راپۆرتی جیاجیا لە گیرانی دەیان ئەندامی داعش لە لایەن تورکیاوە بڵاوبووەتەوە .