تشرینی دووه‌م 10, 2019 14:24 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی سەرپەرشت بۆ شانزەھەمین سەرۆک شارەوانیی سەربە ھەدەپە

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە ھەڵوێستێکدا وێڕای دوورخستنەوەی سەرۆک شاروانییە ھەڵبژاردەکەی ھەدەپە، «سینان ئاسلان» قایم قامی «ئیپەک یولو» لە پارێزگای کوردنشینی «وان»ی وەک سەرپەرشتی ئەم شارەوانییە دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دیاری کردنی سەرپەرشت بۆ شارەوانییەکانی سەربە پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە»، ئەمڕۆش بەدواداچوونی بۆ کراو وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە ھەڵوێستێکدا وێڕای دوورخستنەوەی سەرۆک شاروانییە ھەڵبژاردەکەی ھەدەپە، «سینان ئاسلان» قایم قامی «ئیپەک یولو» لە پارێزگای کوردنشینی «وان»ی وەک سەرپەرشتی ئەم شارەوانییە دیاری کرد.

دیاری کرانی «سینان ئاسلان» قایم قامی «ئیپەک یولو» لە باتی «ئازیم یاجان» سەرۆک شاروانییە ھەڵبژاردەکەی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە»، شانزەھەمین سەرۆک شارەوانییەکە کە ئابەمجۆرە لە لایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە دەستی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە» دەر دەھێندرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکەی بە سەرپەرشتێکی حکومەتی دەسپێردرێت.

جێگای ئاماژەیە، پاڵێوراوانی پارتی دیموکراتی گەلان«ھەدەپە» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکانی لە ٣١ مارسی ٢٠١٩ی زایینی بە تێکڕایی ٦٦ سەرۆک شارەوانییان دەست کەوت کە شەش کەس لەم سەرۆک شارەوانیانە دەستبەجێ لەپاش ھەڵبژێردران لە بەر ھەبوونی دۆسیەی دادەڤانی لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی کردنی وڵات لە ڕەوشتی نائاسایی دا، بڕیاری فەرمییان لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنەوە بۆ دەرنەکراو لە پۆستەکانیان دوور خرانەوەو ١٦ سەرۆک شارەوانیی دیکەشیان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بە تۆمەتگەلی جۆربەجۆر گیران و یان لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە لە باتی ئەوانە سەرپەرشت و قەییوم دیاری کرا.