تشرینی دووه‌م 28, 2019 16:45 Asia/Tehran
  •  کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لەنزیک سنووری سووریا

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: دوو سەربازی وڵاتەکەی لەنزیک سنووری سووریا کوژراون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پینجشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤزیۆن، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەم لەشکەرییانە لە پەلاماری بەهاوەنی نزیک پێگەیەکی سەربازی ئەم وڵاتە نزیک سنووری سوریا کوژراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەستدرێژی سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی بەناو"کانی ئاشتی" کە رۆژی چوارشەممە ٩ـی ئۆکتۆبر بەبیانووی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم" و "پاکتاوکردنەوەی سنووری سوریا و تورکیا" لەئامادەبوونی شەرڤانە کوردەکان کە ئانکارا ئەوان بە ترۆریست  لەقەڵەم ئەدا، دەستپێکراوەو و لەم دواییە دوابە دوای ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئانکارا بە شێوەی کاتی کۆتایی پێهاتووە.

سەرپەیڤ