رەخنەی چالاکێکی حزبیی لە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە تورکیا
کانونی یهکهم 02, 2019 10:24 Asia/Tehran
سەرۆکی گەورەترین پارتی بەهەڵستکاری حکومەتی تورکیا رایگەیاند لە وڵاتەکەیدا مافەمەدەنیەکان و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن .
بە پێی نوسینی رۆژنامەی جمهوریەت ، کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەهەپە رۆژی رابردوو لە دانیشتنێکدا گوتی : سەرۆک شارەوانەکانی هەڵبژێردراوی ناوەندەکانی پارێزگاکان و شارەکان وەک تاوانکار سەیر دەکرێن و بێ دادگایی کردن و سەلماندنی تاوان لەدادگا ، وەلادەنرێن و لە جیاتی ئەوان قەییوم دیاری دەکرێ .
قلیچدار ئوغڵوو وتیشی : پارتی داد وگەشەی ئەردۆغان بانگەشەی سەربەخۆبوونی سیستمی دادڤانی دەکات ، بەڵام بێ بڕیاری دادگا خەڵک ددەگیرێن و بێ دادگایی کردن لە مافی مەدەنی و پیشە و کار بێبەش دەکرێن .