کانونی یه‌که‌م 04, 2019 15:45 Asia/Tehran
  • ڕێبەری جەهەپە: دەمیرتاش بە ناڕەواو و بە ناحەق لە زیندان دایە

کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، ڕێبەری پارتی کۆماڕێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دەمیرتاش بە ناڕەوا وبە بێ یاسا لە زیندان دایە .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، ڕێبەری پارتی کۆماڕێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە لە پەیامێکدا بە ئاماژەدان بە دۆخی جەستەیی سەلاحەدین دەمیرتاش ، ڕێبەری پێشووی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە ڕایگەیاند : چە خۆشتان بوێت وچ خۆشتان نەوێت، سەلاحەدین دەمیرتاش بە ناحەق و بە بێ یاسا لە زیندان دایە. هۆی زیندانی بوونی دەمیرتاش تەنیا قسەیەکە کە کردوەیەتی: تۆ ناکەێنە سەرۆک کۆمار" بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی جمهوریەت، قلێچدار ئۆغلۆ لە درێژەی بیروڕادەربڕینەکەی دا ڕایگەیاند : ئێمە هەموو کات لە مافی مرۆڤ ، دێموکراسی ودادپەروەری پشتیوانیمان کردووە وئەم کارە لە بەر هەمووان ئەنجام ئەدەین  . ئەوان حزبێک وئێمە حزبێکی ترین . بەڵام دەبێ ئەمەیش بڵێن ، دەمیرتاش ئازاد دەبێت دەسبەجیی لە دۆسیەکی تر دا مەحکوم دەناسێندرێت ، بۆچی؟ تەنیا بۆ ئەمەکە لە زیندان دا بمێنێتەوە. دوایی بانگەشە دەکەن کە لەم وڵاتە ماف ودادپەروەری هەیە. ئێمە بڕوا بە وەها ئیدعا وبانگەشەگەلێک ناکەین . بە دەمیرتاش هەرلێرەوە پەیام دەگەینین وئارەزوی سلامەتی بۆدەکەین .