کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:17 Asia/Tehran
  • 
کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا کۆدەبێتەوە

لیژنەی سیاسەتەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی داهاتو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن، لەبەرامبەر کڕینی سیستەمی دژە موشەکی S-400ی روسی.

به پیی راپورتی خەندان-ئەو پڕۆژە یاسایەی کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دەدات، پێکهاتوە لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، هەروەها سنوردانان بۆ فڕۆشتنی چەکی ئەمریکی بە ئەنقەرە.

ئەو پڕۆژە یاسایە دەبێت لەلایەن کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە رەزامەندی لەسەر دەرببڕدرێت، پاشان پێوستی بە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لیژنەی سیاسەتەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن، لەبەرامبەر کڕینی سیستەمی دژە موشەکی S-400ی روسی.

پێشتر کۆنگرێسی ئەمریکا چەندین جار رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرتوە، بەهۆی ئەوەی هیچ ویستێکی بۆ سەپاندنی سزا نیە بەسەر تورکیادا.

کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ واشنتن چەند سزایەکی دیکەی بەسەر تورکیادا سەپاند، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدژی هێزەکانی سوریایی دیموکرات(هەسەدە).