بەشداری نوێنەرانی پێشووی هەدەپە لە پێڕستی پارتی نوێ ئەحمەد داوود ئوغڵو
لە و پێڕستەی کە ئەحمەد داوود ئوغڵو بۆ پارتی نوێ لە تورکیا ئامادەی کردووە ناوی نوێنەرانی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە دیارە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس وردیاتی پارتی نوێ ئەحمەد داوود ئوغڵۆ و ئەندامانی پێشووی پارتی داد و گەشە ئەکەپە بۆ دامەزراندنی پارتی نوێ لە تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێ و بە پێی زانیاریەکان لە لیستێکدا کە بۆ پارتی نوێ لە تورکیا ئامادە کراوە ناوی نوێنەرانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ش دەبیندرێت . بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی بیرگون لە لیستێکدا کە بوپارتی نوێ لەبەرچاو گیراوە ناوی پارێزراویەتی بۆ وێنە ئاڵتان تان ، موسلم دوغان و مەمێت عەلی ئاسلان کە لە ڕابردوودا نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بوونە دەبیندرێت . جگە لەوەش عەبدولباقی ئەردئغموش برا گەورەی نەعمەتوڵڵا ئەردوغموش نوێنەری هەنووکەیی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەو پارتەش لە لیستی ئەحمەد داوود ئوغڵۆ ئامادەیە .